بەغدا: هەشت رۆژە پێشمەرگەیەک بێسەروشوێنە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ماوەی هەشت رۆژە پێشمەرگەیەکی دانیشتووی شاری دهۆک لە بەغدا بێسەروشوێنە، باوکی ئەو پێشمەرگەیە دەڵێت: "کوڕەکەم بۆ کارکردن لەگەڵ خاڵێکیدا چووەتە بەغدا، بەڵام دوای گەیشتنی لەو رۆژەوە تائێستا هیچ هەواڵێکی نییە."

رۆژی هەینی، 23-12-2022، ئەزوەر ساڵح مزووری، باوکی ئەیازی تەمەن 31 ساڵ، لە رێگەی تەلەفۆنەوە بە  رووداوی راگەیاندووه: "کوڕەکەم پێشمەرگەیە و لە مەخموور دەوام دەکات، خێزاندارە و یەک کوڕی هەیە، رۆژی 16-12-2022 دوای ئەوەی خاڵی پێیگوتبوو مادام دەوامت نییە وەرە بەغدا و لەگەڵ من ئیش بکە، خاڵی وەستایە و کاری سیرامیک دەکات، ئەو رۆژە کوڕەکەم چووە مووسڵ و لەوێوە بۆ بەغدا و دوای ئەوەی گەیشتووەتە بەغدا لە گەراج عەلاوی دابەزیوە و تا سێ رۆژ تەلەفۆن و ماسنجەر و فەیسبووکیشی هەبووە، بەڵام هیچ تەلەفۆنێکی وەڵام نەداوەتەوە و ئێستاش مۆبایلەکەی داخراوە و هیچ لەبارەی چارەنووسی کوڕەکەم نازانین."

باوکی ئەیاز، کە بۆ سۆراخی کوڕەکەی چەند رۆژێکە لە بەغدایە و لە بنکەی پۆلیسی ناوچەی عەلاوی سکاڵای تۆمارکردووە، گوتیشی: "کوڕەکەم هیچ پارەیەکی ئەوتۆی پێنەبووە، لە موسڵ سواری ئۆتۆمبێل بووە و ویستوویەتی بچێت بۆ بەغدا لە رێگەدا خاڵی تەلەفۆنی بۆ کردووە و بەشۆفێرەکەشی گوتووە پارەی لێوەرنەگرێت و لە رێگەش ئەگەر پێویستی بوو پارەی بداتێ و بیگەیەنێتە ناوچەی سەعدوون لەبەغدا، بەڵام شۆفێرەکە لەلای گەراج عەلاوی دایناوە و گوتوویەتی، دەبێت بگەڕێتەوە بۆ مووسڵ، چونکە نەفەری هەیە، ئیدی کوڕەکەم ویستوویەتی تەکسی بگرێت و بچێتە لای خاڵی، پارەی لە خاوەن تەکسییەکە وەرگرتووە، بەڵام لەو کاتەوە چارەنووسی نادیارە."

باوکی ئەیاز دەڵێت، کوڕەکەی کێشەی لەگەڵ کەسدا نییە، نازانێت بۆچی ونبووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار