مەزڵوم كۆبانێ: "هێرش بۆ سەر ناوهندێكی کورد لە پاریس، پرسی کورد دەکاتە ئامانج و سهركۆنهی دهكهین"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند سەرکۆنەی هێرشەکەی پاریس دەکەین بۆ سەر ناوەندێکی کوردی و " پێمانوایە کە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فڕەنسا و دامەزراوەکانی دادپەروەری هێرشبەرەکان ئاشکرا دەکەن".
مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) له تویتێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر بڵاویكردهوه، "هێرش بۆ سەر ناوهندێكی کورد لە پاریس، پرسی کورد دەکاتە ئامانج و جێگەی شەرمەزارییە و سهركۆنهی دهكهین".
وتیشی ، ئێمە پێمانوایە کە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فڕەنسا و دامەزراوەکانی دادپەروەری هێرشبەرەکان ئاشکرا دەکەن، پێویستە هاوکارییەکانمان لە دژی تیرۆر فراوانتر بکەین، ههروهها پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەین".
دوێنێ هەینی، 23-12-2022، هاووڵاتییەکی تەمەن 69 ساڵ لە ناوەندی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا تەقەی لە ناوەندی کولتووریی ئەحمەد کایا و سەرتاشخانەیەک کرد و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکەیش برینداربوون. هەرسێ کوژراوەکە کوردن و خەڵکی باکووری کوردستانن.
دوای ڕوداوەکە ژمارەیەک هاوڵاتی کورد کوردانی شاری پاریس لە دوای هێرشەکە خۆپێشاندانیان کرد و گرژی لەگەڵ پۆلیس دروستبوو. بەشێک لە کوردانی فەرەنسا، پەنجەی تۆمەتیان بۆ تورکیا درێژکرد و دروشمی "دەوڵەتی تورکیای بکوژ"یان گوتەوە. پۆلیسیش بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێنا.
جێگەی ئاماژەیە هێرشەکە نزیکەی 10 ساڵ لەدوای کوژرانی سێ ژنە چالاکوانی کورد لە پاریس دێت.
