هەپەگە: دەوڵەتی داگیركەری تورك ١٠ جار بە چەکی کیمیایی هێرشی کردۆتە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ناوەندنی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بە چەكی كیمیایی بەردەوامە و دوێنێ ١٠ جار سەنگەرەكانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیك گۆڕەپانی چەمچۆی سەر بە شارەدێی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی بە چەكی كیمیایی بۆردومان كران.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری چالاكیی گەریلاكانی ئازادی كوردستان و هێرشەكانی دەڵەتی داگیركەری تورك بۆسەر ناوچەكانی بەرخۆدان لە ڕۆژی ٢٣ی كانونی یەكەم بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە ٢٣ی كانونی یەكەم، كاتژمێر ٠٩:٠٠ داگیركەران لە دەوروبەری گوندی سیدای سەر بە شارەدێی شێلادزێی سەر بە شارۆچكەی ئامێدی لەلایەن تیمە گەڕۆكەكانمانەوە بە تاكتیكی نیشانشكێن كرانە ئامانج و داگیركەرێك سزادرا.
لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، سوپای داگیركەری تورك سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلای،١٠ جار بە چەكی كیمیایی بۆردومان كرد، ماددەی پلاستیك و تایەی ئۆتۆمبێلی سوتاند و دوكەڵە ژەهراوییەكەی كردە ناو سەنگەرەكانی بەرخودان.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەهەمان كاتدا چوار جار بە فڕۆكەی شەڕ، ١٢ جاریش بە هێلیكۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس گۆڕەپانەكانی بەرخودانی بۆردومان كردووە.
