لە هێرشی درۆنەکانی تورکیادا چوار منداڵ لە رۆژئاوای کوردستان بریندار بوون

3 ساڵ لەمەوپێش



درۆنەکانی دەوڵەتی تورکیا، دوو گوندی شاروچکەی تربەسپیی رۆژئاوای کوردستانیان بۆردومان کرد و چوار منداڵ بریندار بوون.

لە ئەنجامی بۆردومانی درۆنەکانی دەوڵەتی تورکیادا لە گوندی مزگەفتی رۆژهەڵاتی تربەسپیدا، چوار منداڵ برینداربوون.

ئاژانسی هاوارنیوز ناوی بریندارەکانی بڵاوکردەوە کە ئەمانەن؛ ئایشە خەڵەف عەلی، جەواهر خالید محەمەد، سەورە ئەل مەتەر و ریهام عەزام ئەل عەلی.

لەلایەکی دیکەوە، درۆنەکانی دەوڵەتی تورکیا، گوندی گر سواری سەر بە شاروچکەی ترسبەسپیان بۆردومان کرد.

لە بۆردومانەکا ژمارەیەک ئاژەڵ مرداربوونەوە و زیانی زۆری ماددی دروست بووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار