نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان بە لانه و سه‌رزه‌مينى فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتیيانە دەمێنێتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی کریسمس لە کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و دووپاتی دەکاتەوە کە "هەرێمی کوردستان وه‌ك هه‌ميشه به لانه و سه‌رزه‌مينى فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتیيانه و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى و ته‌بايى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانيدا ده‌مێنێته‌وه."
ئەمڕۆ شەممە، 24-12-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی کریسمس و یادی لەدایکبوونی عیسای مەسیح (د.خ) لە راگەیێندراوێکدا پیرۆزبایی ئەو جەژنە لە کریستیانەکان دەکات و دەڵێت، "هيواى جه‌ژنێكى پڕ له شادى و كامه‌رانييان بۆ ده‌خوازم. هيوادارم جه‌ژن له كه‌ش و دۆخێكى ئارام‌دا بكه‌نه‌وه و پشوويه‌كى خۆش به‌سه‌ر به‌رن."
چەند رۆژێکی دیکە جیهان ماڵئاوایی لە ساڵی 2022 و پێشوازی لە ساڵی 2023ـی زایینی دەکات. نزیکەی دوو ملیار و 140 ملیۆن کریستیانی رۆژئاوایی و بەشێک لە کریستیانە رۆژهەڵاتییەکان، 25ـی کانوونی یەکەم بە رۆژی کریسمس یان رۆژی لەدایکبوونی پەیامبەر عیسا (د.خ) دادەنێن.
کریستیانەکانی جیهان بە گشتی شەوی پێش کریسمس یان لە رۆژی کریسمس بۆ نزاکردن و گوتنەوەی سروودی ئایینیی تایبەت بە لەدایکبوونی عیسای مەسیح (د.خ) دەچنە کەنیسە.
لە نەریتەکانی دیکەی کریسمس بریتییە لە ئامادەکردن و هاوبەشیکردنی خواردنی تایبەت لە ئێوارەی 24 تاوەکو ئێوارەی 25ـی مانگ لەگەڵ کەسوکار و هاوڕێیان کە دیارترینیان کێکی کریسمس و قەلی سوورکراوەن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێكی دیکەی راگەیێندراوەکەیدا، دووپاتی دەکاتەوە کە "هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به لانه و سه‌رزه‌مينى فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيیانه و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى و ته‌بايى له‌نيوان هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانيدا ده‌مێنێته‌وه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "له‌گه‌ڵ خوشك و برايانى مه‌سيحيمان و ته‌واوى پێكهاته‌كان، هه‌موومان پێكه‌وه كارده‌كه‌ين بۆ بنياتنانى ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان، بۆ وڵاتێك كه ماف و ئازادى بۆ هه‌موو هاووڵاتييانى له هه‌ر ئايين و نه‌ته‌وه‌يه‌ك بن، بپارێزێت." دەشڵێت، "جه‌ژنى له‌دايكبوونى مه‌سيح له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خێر و خۆشى و ئاشتى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى بگه‌ڕێته‌وه."
