کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەورى تەواودەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە باران لە رۆژهەڵاتى هەرێم وهەندێک ناوچەى گەرمیان و ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و دهۆک، دروستبوونى تەم و مژ لە رۆژهەڵاتى هەرێم و ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانى شەودا لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکوورى رۆژهەڵات.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سلیزی:

هەولێر:  14 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى

دهۆک :  16 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  17 پلەى سیلیزى

سۆران:  12 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی رایگەیاندووە، سبەی دووشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت.

هەروەها پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە نزیکەی ( 1 تــا 2 ) پلە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  15 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى

دهۆک :  16 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  17 پلەى سیلیزى

سۆران:  13 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  18 پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار