پارێزگاری سلێمانی: بەهۆی ئەم ڕوداوانەی دوای لە هەرێم و بەشەکانی تری کوردستان بەفەرمی وەک حکومەت، ئاهەنگی سەری ساڵ ناگێڕین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بارودۆخی پارچەکانی دیکەی کوردستان و رووداوەکەی پاریس و رووداوی تەقینی غاز لە ماڵێکدا لە گەڕەکی کازیوە، بەفەرمی وەک حکومەت، ئاهەنگی سەری ساڵ ناگێڕین.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ (25ی کانوونی یەکەمی 2022) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا گوتی، "هەموو ئەو ئامادەکارییانەی پێویستن لە رووی ئارامی و ئاسایشەوە بۆ سەری ساڵ کراون، ئەوان دەسەڵاتی تەواویان داوە بە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان، بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لەو بارەیەوە، بەڵام "بەهۆی ئەو بارودۆخانەی هەیە، لە پارچەکانی دیکەی کوردستان، دەستدرێژیکردنە سەر رەوەندی کوردی لە فەرەنسا، ئەو دۆخەی لە ئەنجامی تەقینی غاز لە ماڵێکدا لە گەڕەکی کازیوە روویدا، بەفەرمی بڕیارمانداوە وەک حکومەت ئاهەنگ ناگێڕین بۆ سەری ساڵی نوێ".

وتیشی،"زەمینەی لەبار رەخسێندراوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان گوزارشت لە خۆشییەکانیان بکەن، بۆیە قایمقامیەت، شارەوانی، تەندروستی، یەکە کارگێڕی و ئەمنییەکان، رێککاری پێویستیان گرتووەتەبەر".

باسی لەوەشکرد،" گرنگە بە هەموو جیاوازییەکانەوە پێکەوە بین، ئومێد دەکەم لایەنە سیاسییەکان، لە کاتێکدا پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەین، هاوشێوەی پەیڕەوکارانی ئایینەکان پێکەوەبن و یەکتری تەواوبکەین، نهێنی سەرکەوتنیشمان پێکەوە بوونە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار