کەجەکە: هێرشەکەی پاریس لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەوە ئەنجامدراوە

3 ساڵ لەمەوپێش



کەجەکە رایگەیاند، ئەڤین گۆیی (ئەمینە کارا) ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکەیە کە لە هێرشەکەی پاریسدا شەهید بوو و وتی، هێرشەکە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەوە ئەنجامدراوە.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەبارەی هێرشە چەکداریەکەی ٢٣ی ئەم مانگە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لە مەرامبەر ناوەندی کەلتوری و رۆشنبیری کوردی ئەحمەد کایا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

کەجەکە ئاماژەی بەوەکرد کە ئەڤین گۆیی (ئەمینە کارا) ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکەیە کە لە هێرشەکەی پاریسدا شەهید بووە و یادی هەرسێ شەهیدەکەی کردەوە و وتی، " ئاشکرایە کە ئامانجی سەرەکی هێرشەکە ئەمینە کارایە. دەوڵەتی تورکیا و دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە هەوڵ دەدەن بە ئامانجگرتنی تەڤگەرەکەمان، هێڵی داعش زیندوو بکەنەوە."

لە راگەیەندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە، حکومەتی فەڕەنسا پێویستە بە شێوەیەکی راست و دروست لێکۆلینەوە لە هێرشەکەی پاریس بکات کە وەک کۆمەڵکوی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ پلانداڕێژراوە.لە پشت هێرشەکە دەزگا هەواڵگریەکان هەن کە پشتگریی لە دەوڵەتی تورکیا و میت دەکەن.

کەجەکە دەشڵێت، پێویستە خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکان دووربن لە توندوتیژی و رێگە بە هەوڵی تێکدەری نەدرێت. پێویستە بە شێوەیەکی هەستیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار