هاوسەرۆکی هەدەپە: ئاکەپە هێرش دەکاتە سەر هەموو دەستکەوتەکانی کورد
3 ساڵ لەمەوپێش
میدحاد سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، سیاسەتی شەڕ بناغەی دەسەڵاتی ئاکەپەیە و هێرش دەکاتە سەر هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد.
میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەشداری لە میتینگی پارتەکەی لە شاری ئێلحی (باتمان) باکوری کوردستان کرد کە بە دروشمی 'نا بۆ شەڕ و هەژاری' ئەنجامدرا.
سانجار وتی، " دیارە بۆچی هێرش دەکەنە سەر سیاسەتی دیموکراتی و بەرپرس و ئەندامانی پارتە کوردیەکان دەستگیر دەکەن. هۆکارەکەی ئەوەیە کە هیچ چارەسەریەکیان بۆ کێشەی کورد نییە. پرۆژەیان لەناوبردن و رەتکردنەوەی کێشەی کوردە. دەیانەوێت سیاسەتی دیموکراتی لەناوببەن.، بەڵام هێزی گەورەی هەدەپە لەناویان دەبات."
هاوسەرۆکی هەدەپە ئاماژەی بە هەموو جۆرە رێگەیەک لەدژی کورد بەکار دەهێنن. دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەکەنە ئامانج کە نمونەکەی رۆژئاوای کوردستانە. دەیانەویت بە سیاسەتی شەڕ لەسەر دەسەڵات بمێننەوە، بەڵام بەم شێوەیە وڵات دەخەنە نێو تاریکیەکی رەهادا.
سانجار باسی هێرشە چەکداریەکەی پاریسیشی کرد و وتی، " جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان دەکەم. حکومەتی فەڕەنسا پێویستە راستیەکان ئاشکرا بکات. زۆر پرسیار هەیە کە پێویستە وڵام بدرێنەوە. تاوەکو ئێستا کوشتنی سێ ژنی کورد لە ساڵی ٢٠١٣دا ئاشکرا نەکراوە. بانگەوازیمان بۆ حکومەتی فەڕەنسا ئەوەیە کە پێویستە ئاشکرای بکات کە کێ لە پشت هێرشەکانەوەیە."
