تورکیا گەشت لە پەرلەمانتارێکی هەدەپە قەدەغە دەکات
زەینەل ئۆزەن، پەرلەمانتاری (هەدەپە)
3 ساڵ لەمەوپێش
تورکیا گەشت لە پەرلەمانتارێکی هەدەپە قەدەغە دەکات لە کاتێکدایە ئەو پەرلەمانتارە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتی سوید-ە.
ئاژانسی میزپۆپۆتامیا بڵاوی کردەوە؛ زەینەل ئۆزەن، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، بە مەبەستی گەشتکردن بۆ وڵاتی سوید چوەتە فڕۆکەخانە و لەوێ زانیویەتی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە چونی بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە کراوە.
ئەو پەرلەمنتارەی هەدەپە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە کە لە کاتێکدا ئەو هاوڵاتی سویدە و ماوەی 35 ساڵە لەو وڵاتە دەژی، بەڵام لە کاتی چونەوەی بۆ ئەو وڵاتە بەمەبەستی سەردانکردنی خانەوادەکەی، لە فڕۆکەخانە زانیویەتی کە چونە دەرەوەی لە تورکیا لێ قەدەغە کراوە.
زەینەل ئۆزەن، داوای کرد بەپەلە قەدەغەی گەشت لەسەری هەڵبگیرێت و ئاماژەی بەوەشداوە کە دەسەڵاتی ئێستای تورکیا چەند زیاتر ستەم بکات کاتی لەناوچونی ئەوەندە نزیک دەبێتەوە.
