تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر ئاسایشی رەقای باکور و رۆژهەڵاتی سوریا
3 ساڵ لەمەوپێش
گروپێک لە تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر ناوەندی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری رەقای باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان رایانگەیاند، گروپێک لە تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردووەتە، سەر ناوەندی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گەڕەکی دریای نزیک لە نەخۆشخانەی وەتەنی شاری رەقا.
هێزەکانی ئاسایش، دوای هێرشەکە ناوچەکەیان گەمارۆداوە و هاتوچۆ قەدەغەکراوە و بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستانی داعش ئۆپراسیۆن دەستی پێکردووە.
بەگوێرەی زانیاریەکان، لە نزیک ناوەندی ئاسایش کە رووبەرووی هێرشەکە بووەتەوە، گرتووخانەیەکی تیرۆریستانی داعش هەیە و پێشبینی دەکرێت، ئامانجی هێرشەکە گرتووخانەکە بێت.
تاوەکو ئێستا، ئاسایشی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هیچ زانیاریەکی لەبارەی زیانەکانی هێرشەکە بڵاونەکردووەتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار
