لە هێرشەکەی رەقادا پێنج ئەندامی ئاسایش بریندار بوون و دوو تیرۆریستی داعش کوژران

3 ساڵ لەمەوپێش



بەگوێرەی دوایین زانیاری لەبارەی هێرشەکەی تیرۆریستانی داعش بۆسەر ناوەندی ئاسایشی هێزەکانی ناوخۆی شاری رەقا، پێنج ئەندامی ئاسایش بریندار بوون و دوو تیرۆریستی داعش کوژراون.

ئاژانسی نورس پرێسی نزیک لە خۆبەڕێوەبەری باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەی شانە شاراوەکانی داعشدا لە بەرامبەر ناوەندی ئاسایشی شاری رەقا، پێنج ئەندامی ئاسایش بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هاوارنیوز رایگەیاند، لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانی ئاسایشی رەقادا، دوو تیرۆریستی داعش کە یەکێکیان پشتوێنی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو، کوژراون.

بەگوێرەی زانیاریەکانی نورس پرێس، هێزە ئەمنیەکانی شارەکە هەموو رێگە سەرەکیەکانیان داخستووە و دەستیان بە ئۆپراسیۆنی سەربازی کردووە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تاوەکو ئێستا هیچ راگەیەندراو و لێدوانێکی لەبارەی هێرشەکەوە نەداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار