لە 102 رۆژی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران 527 کەس کوژروان
51ئەندام و چەکداری هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران کوژروان
3 ساڵ لەمەوپێش
زیاتر103 رۆژە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە و ژمارەی کوژراوانیش بۆ 527 کەس بەرز دەبێتەوە رێکخراوێش هۆشداریی دەدات لە ئەگەری سزای سێدارە بۆ 100 دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکان.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران ئاشکرای کرد لە 102 رۆژی ناڕەزایەتییەکاندا 476 کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون و لە بەرامبەردا 51 ئەندام و چەکدارای هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران کوژروان.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردوە؛ جگە لە جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دو گەنجی دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکان 100 دەستگیرکراوی دیکە چاوەڕێی سەپاندنی سزای سێدارە دەکەن لە لایەن دادگاکانی ئێرانەوە.
لە لایەکی دیکەوە بە پێی ئامارەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو ماوەیەدا لانیکەم 130 کەس لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو بەشە لە کوردستان کوژران و زیاتر لە شەش هەزار کەس دەستگیر کراون.
