هەسەدە ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی ساڵی ٢٠٢٢ی بڵاوکردەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هەسەدە رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ١٧٨ شەڕڤان شەهید بوون و ٤٤ سەربازی تورکیا، ٣٨٧ تیرۆریستی داعش و ٢٢ چەکداری سەر بە تورکیا کوژران.

هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە)، ئاماری شەڕ و پێکدادانەکان، شەهیدی خەڵکی مەدەنی و شەڕڤان و کوژراوەکانی تورکیا، گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و تیرۆریستانی داعش لە سالی ٢٠٢٢دا بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئامارەکە؛ لە هێرشەکانیدا ٥٩ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە کە ١٢ کەسیان منداڵن و ٥ کەسیان ژنن. هەروەها، ٢٦٣ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون کە ٥٩ کەسیان منداڵن ٤٤ کەسیان ژنن.

هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) دەشڵێت، ئەمساڵ ١٧٨ شەڕڤانیان  شەهید بوون کە ٩٥ شەڕڤان لە شەڕی مەرامبەر تورکیا، ٦٩ شەڕڤان لە شەڕی بەرامبەر داعش و ١٤ شەڕڤان بە نەخۆشی و روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها، لە ئەنجامی وڵامدانەوەی شەڕڤاناندا، ٤٤ سەربازی تورکیا و ٢٢ چەکداری گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و ٣٨٧ تیرۆریستی داعش کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار