هەسەدە هەشت هەوڵی هێرشی داعش لە رۆژئاوای کوردستان شکست پێدەهێنێت

داعش لە ساڵێکدا 345 کەسی لە رۆژئاوی کوردستان و باکوری سوریا کوشتوە

3 ساڵ لەمەوپێش



شەرڤانانی هەسەدە ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە دژی داعش دەست پێدەکەن و ژمارەیەک چەکداریش دەستگیر دەکرێن و رێکخراوێکیش بڵاوی کردەوە داعش لە ساڵێکدا 345 کەسی کە باکوری سوریا کوشتوە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)بڵاوی کردوە؛ وەک وەڵامدانەوە بۆ هەوڵەکانی داعش بە ئامانجی ئەنجامدانی هێرشی چەکداریی بۆسەر کامپی هۆل و شاری رەققە، ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی هەورەبروسکەی جزیرە دەست پێکردوە.

هەسەدە ئاماژەی بەوە کردوە بە هاوکاریی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیی دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەکەیان کردوە لە حەسەکە و قامیشلۆ وتل حەمیس دژی چەکدارانی داعش.

بە پێی راگەیەنراوی هەسەدە لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەیان لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، ژمارەیەک چەکداری داعشیان لە رۆژئاوای کوردستان دەستگیر کردوە.

هەسەدە جەختی کردوەتەوە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ناوچەکانی باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا دژی چەکدارانی داعش زیاتر دەکەن.

لە لایەکی دیکەوە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردوەتەوە داعش لە ئەمساڵدا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆبەڕێوبەریی رۆژئاوای کوردستان کوژراون.

بە پێی زانیارییەکانی روانگەی سوری 93 کەس لەو کوژراوانە کەسانی مەدەنیی بون کە چواریان منداڵ و 21 کەسیان ژن بوە.

ئەگەرچی هەسەدە لە ساڵی 2019 کۆتایی داعشی لە رۆژئاوای کوردستان و هەندێک ناوچەی باکوری سوریا راگەیاند بەڵام هێرش و جموجۆڵی چەکداریی ئەو ریکخراوەیە ناوبەناو بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار