تیرۆریستانی داعش لە رەقە هێرشیان کردە سەر ئاسایش و دوو ئەندامی ئاسایش بریندار بوون
3 ساڵ لەمەوپێش
تیرۆریستانی داعش لە شاروچکەی جدێداتی رەقە هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێڵێکی هێزەکانی ئاسایش و بەگوێرەی زانیاریەکان دوو ئەندامی ئاسایشی بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان بە ئاژانسی نورس پرێسی نزیک لە خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریای رایگەیاندووە، ژمارهیهك چەکدار کە گۆمان دەکرێت داعش بن، لە بەردەم گۆڕستانی شەهیدان لە شارۆچکەی جدێدات، بهدوری ٤٥ کم لە رۆژهەڵاتی رەقە، تەنکەرێکی ئاوی سەر بە هێزهكانی ئاسایشیان کردووەتە ئامانج.
ئاژانسەکە دەڵێت، لە هێرشەکەدا دوو ئاسایش بریندار بوون و بەمەبەستی چارەسەرکردن گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی رەقە.
٢٦ی ئەم مانگەش، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردبووە سەر ناوەندی ئاسایشی رەقە و بەوهۆیەوە، سێ ئەندامی ئاسایشی و سێ شەڕڤانی هەسەدە شەهید بوون.
بابهتی پهیوهندیدار
