بەدران چیا کورد: کۆبونەوەی تورکیا و سوریا بۆ مانەوەی ئەردۆغان و پارتهكهیهتی لە دەسەڵاتدا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەدران چیا کورد هاوسەرۆکی فهرمانگهی پەیوەندییەکانی دهرهوهی بهڕێوهبهرایهتی خۆسهری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئامانجی کۆبوونەوەکەی تورکیا و سوریا بە نێوەندگیری روسیا، هێشتنەوەی ئەردۆغان و پارتهكهیهتی لە دەسەڵاتدا پێش هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیا و وتی، بەردەوامبوونی ئاکەپە لە دەسەڵاتدا بە واتای بەردەوامی سیاسەتی کوشتن و لەناوبردنی کورد و گەلانی ناوچەکە دێت.
بەدران چیا کورد لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی نورس پرێسی نزیک لە خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاماژەی بە ئامانجی کۆبونەوەی دوێنێی تورکیا، سوریا و روسیا لە مۆسکۆ کرد و رایگەیاند، کۆبوونەوەکە زیانێکی گەورە لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دهدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گورزێکی گهورهش لە هەر دەستپێشخەرییەکی سیاسی بۆ چارەسەرکردن و سەقامگیری ناوچهكه دهدات.
هاوسەرۆکی فهرمانگهی پەیوەندییەکانی دهرهوهی بهڕێوهبهرایهتی خۆسهری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەشڵێت، ئەو کۆبوونەوانە پەرەدەسەنن بۆ قۆناغێکی نوێی ڕێککەوتن و پلانی دوژمنکارانە لهدژی بەرژەوەندییەکانی گهلی سوریا، هەروەها هەوڵدانه بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەدەنە، کە نادادپهروهرییه لهدژی گهلانی ناوچهكه.
ئەو کۆبوونەوانە پەرەدەسەنن بۆ قۆناغێکی نوێی ڕێککەوتن و پلانی دوژمنکارانە لهدژی بەرژەوەندییەکانی گهلی سوریا، هەروەها “هەوڵدانه بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەدەنە، کە نادادپهروهرییه لهدژی گهلانی ناوچهكه”.
لەلایەتکی دیکەوە، لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ تورکیا، خولوسی ئاکاری وەزیری بەرگری تورکیا، باسی کۆبونەوە سێقۆڵیەکەی نێوانیان و شاندی سەربازی و هەواڵگری سوریا بە نێوەندگیری روسیا لە مۆسکۆ کرد و وەک ئەوەی چاوەڕواندەکرا، مەرجی سەرەکیان دژایەتیکردنی کوردە.
ئاکار وتی، لە گەڵ شاندی سوریا ئاماژەیان بەوەکردووە کە پێویستە سنورەکانی نێوان سوریا و تورکیا بپارێزرێن و بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بێکاریگەر بکرێت کە وەک (یەپەگە\پەکەکە) ناوی هێناوە. باسی ئەوەشی کردووە کە دەیانەوێت ئاوارە سوریەکان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان و لە کۆبونەوەکەدا باسی ئەم پرسەش کراوە.
دوێنێ وەزارەتی بەرگری روسیاش راگەیەندراوێکی کورتی لەبارەی کۆبونەوە سێقۆڵیەکەی روسیا، سوریا و تورکیا بڵاوکردەوە و وتی، کۆبونەوەکە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پەنابەران و کۆتاییهێنان بە گروپە توندرەوەکان بووە.
دوێنی ٢٨ی کانونی یەکەم، دوای ١١ ساڵ تورکیا و سوریا لەسەر ئاستی سەربازی و هەواڵگری لە روسیا کۆبونەوە.
کۆبونەوەکە لەنێوان خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا و هاکان فیداکان سەرۆکی هەواڵگری تورکیا (میت)، عەلی مەحمەد عەباس وەزیری بەرگری سوریا و شاندێکی هەواڵگری وڵاتەکەی و سێرگی شۆیگۆ وەزیری بەرگری روسیا لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو.
مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، کۆبونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی سوریا بەردەوام دەبێت.
