هەپەگە: سێ سەربازی تورک لە ناوچەی زاپ سزادران

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلاکاندا سێ سەربازی تورک کوژران و سوپای تورکیش ٢٠ جار بە چەکی کیمیایی هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی گەریلا.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی گەریلاکان بڵاوکردەوە، کە دوێنێ ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ناوچەی زاپی باشووری کوردستان ئەنجامیانداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکاندا لانیکەم سێ سەربازی تورک کوژراون.

هاوکات،" سوپای تورکی داگیرکەری تورک  دوێنێ ٢٠ جار بە چەکی کیمیایی، چوار جار بە فڕۆکەی جەنگیی و دەیان جاریش بە کاتیوشا و چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای بۆردوومان و تۆپباران کردووە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار