'لە هێرشەکەی ئەمڕۆی تیرۆریستانی داعشدا لە رەقا ئەندامێکی ئاسایش شەهید بوو'
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، لە هێرشەکەی ئەمڕۆی داعشدا بۆسەر ئۆتۆمبێڵێکی هێزەکانیاندا ئەندامێکی ئاسایش شەهید بووە و دوو ئەندامی ئاسایشیش بریندار بوون.
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، هێزەکانیان لەدژی تیرۆریستانی داعش لە رەقە دەستیان بە ئۆپراسیۆنێکی فراوان کردووە و بۆیەش بەم هێرشانە دەیانەوێت، رێگری لە ئۆراسیۆنەکەیان بکەن.
ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم جۆرە هێرشانە ناتوانن، هەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی شانە شاراوەکانی داعش شکست پێبهێنن.
٢٦ی ئەم مانگەش، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردبووە سەر ناوەندی ئاسایشی رەقە و بەوهۆیەوە، سێ ئەندامی ئاسایشی و سێ شەڕڤانی هەسەدە شەهید بوون.
بابهتی پهیوهندیدار
