هەموو جۆرە چالاکی و خۆپیشاندانێک لە پارێزگای سێرتی باکوری کوردستان قەدەغەکران
3 ساڵ لەمەوپێش
پارێزگاری پارێزگای سێرتی باکوری کوردستان هەموو جۆرە چالاکی و خۆپیشاندانێکی بۆ ماوەی ١٥ رۆژ لەو پارێزگایە قەدەغەکرد.
لە کاتێکدا کە ئەمڕۆ ساڵی ٢٠٢٢ کۆتایی دێت و بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە جیهان ئاهەنگ دەگێڕێت، پارێزگاری پارێزگای سێرتی باکوری کوردستان هەموو جۆرە چالاکی و خۆپیشاندانێکی لە کاتژمیر ١٢ی ئەمشەوە تاوەکو ١٥ رۆژی دیکە قەدەغەکرد.
پارێزگاری سێرت لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، قەدەغەکردنی خۆپیشاندان و چالاکیەکان بۆ ئەوەیە کە ئاسایشی خەڵکی پارێزگاکە پارێزراو بێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەموو ساڵێک دەزگا و رێکخراوە مەدەنیەکان و پارتە کوردیەکان، لە کۆتایی ساڵدا کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن و تێیدا ئامار و داتای نوێ لەبارەی کاروچالاکی و پێشێلکاریەکانی ساڵی رابردوو دەخەنەڕوو.
بابهتی پهیوهندیدار
