ڤیدیۆ.. پۆلیسی سلێمانی زانیاری نوێ لەسەر هێرشكردنه سهر كچەكەی هوانە دەخاتەڕوو
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ١٦ کەس لەسەر دۆسیەی دەستدرێژیکردنە سەر کچێک لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی دەستگیرکراون و دەشڵێت، " سەرجەمیان دانیان بە تاوانەکانیادا ناوە."
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتی، ئەوانەی دەستدرێژییان کرابووەسەر، سێ كچ بوون، بەڵام یەکێک لە کچەکان کە تەمەنی 17 ساڵە، لە ڤیدیۆکاندا دەرکەوتووە و ئەو تۆمەتبارانەی کە دەستگیرکراون، سێ کەس لەوان خۆیان ڤیدیۆکەیان تۆمارکردووە و بڵاویانکردووەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم تۆمەتباران خەڵکی سلێمانین و بەشێک لەوانەی ڤیدیۆی رووداوەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووتەوە دەستگیرکراون و دەست بەسەر چەند چەکێکی سادەی ناوی گیرفانیش گیراوە.
باسی لەوەشکرد، داواکری گشتی بڕیار لەسەر سزای تۆمەتبارەکان دەدات.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، دەبوو بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەرێگەی نووسراوێکەوە سەبارەت بە جموجۆڵی ئەو شوێنە ئاگاداری بنکەی پۆلیسی سلێمانیان بکردایەتەوە و دەشڵێت، "ئەگەر هاتووچۆ ئاگاداری بناردایە ئێمە رێگریمان لەو جموجۆڵانە دەکرد کە لەو ناوچەیە ئەنجامدراون."
