دیمەشق: مۆسکۆ داوای کشانەوەی تورکیا لە خاکی سوریا دەکات

پلانێکی داعش بۆ داگیرکردنی شارێکی رۆژئاوای کوردستان شکست دەهێنێت

3 ساڵ لەمەوپێش



رژێمی سوریا رایگەیاند لە کۆبونەوەى مۆسکۆ کۆتایی بە بابەتی کشانەوەى تەواوەتیی  تورکیا لە سوریا هێناوە و شەڕڤانانی رۆژئاوای کوردستان ئۆپەرسیۆنێکی دیکەیان دژی داعش دەست پێکر.

رۆژنامەیەکی سەر بە رژێمى سوریا لە دیمەشق ئاشکراى دەکات کە کۆبونەوەى مۆسکۆ لە نێوان وەزیرانى بەرگریى تورکیا و رژێمى سوریا لەژێر چاودێریی روسیا پرسى کشانەوەى تورکیا لە سوریا بە تەواوەتى یەکلایی بوەتەوە.

رۆژنامەى ئەلوەتەن، لە زارى سەرچاوەیەکى  ئاگادار لە کۆبونەوەکەی مۆسکۆ کە ناوى ئاشکرا نەکردوە، بڵاوی کردوەتەوە؛ لە کۆبونەوەى مۆسکۆ ئەنقەرە رازىی بوە  کە بە تەواوەتى هێزەکانى لە سوریا بکشێنێتەوە و گەیشتونەتە ئەو بڕیارەی کە ئەو دو وڵاتە رێگەى (ئێم فۆڕ) بە تەواوەتى بکەنەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە هەر لە کۆبونەوەکەدا تورکیا جەختى لە رێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکى سوریا کردوەتەوە و وتویەتى کە پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) مەترسین لەسەر ئاسایشى ئەنقەرە و دیمەشق.

رۆژى چوارشەممە، 28ى کانونى یەکەمى 2022، هەریەکە لە وەزیرى بەرگریی روسیا و تورکیا و رژێمى سوریا لە مۆسکۆ کۆبونەوە و لە کۆبونەوەکە داباس لە چارەسەریی  پرسەکانی نێوان سێ وڵاتەکە و ئاوارەکانى سوریا و روبەڕبونەوەى تیرۆر کرایەوە.

لە لایەکی دیکەوە سێ رۆژە هێزەکانی سوریای دیموکرات؛ هەسەدە، بەهاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمان ئۆپراسیۆنێکیان بەناوی (بروسکەی جەزیرە) لە دژی داعش دەستی پێکردوە.

فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاماژەی بەوەکرد، داعش پلانی دانەبو لەسەری ساڵی نوێ هێرشێکی خوێناویی لە هەرێمی جەزیرە و قامیشلۆ ئەنجام بدات  ویستویانە  شاری دێرک  لە رۆژئاوای کوردستان هاوشێوەی رەققە بکاتە پایتەختی خۆیان.

ئەو وتویەتی هێزەکانی هەسەدە ئەو پلانەی داعشیان تێکشکاندوە و چەندین چەکداری ئەو رێکخراوەیە لە رۆژئاوای کوردستان دەستگیر کراون.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار