لەگەڵ سەری ساڵ سەرهەڵدان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران بەردەوامە

لە ساڵێکدا سزای 18 هەزار مانگ زیندانیی بە سەر رەخنەگرانی دەسەڵاتی ئێراندا سەپێنراوە

3 ساڵ لەمەوپێش



لەگەڵ سەری ساڵیشدا سەرهەڵدان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران 106 رۆژە بەردەوامە و گەنجێکی دیکەی شاری جوانڕۆ بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا و لە شارەکانی ئیلام و سنە و بۆکان و سەقز ژمارەیەکی دیکە لە گەنجان و چالاکوانانی کورد دەستگیر کران.

گەنجێکی شاری جوانڕۆ کە وەک رێز و وەفا بەشداریی چلەی حەوت کوژراوی شارەکەی کرد، بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا هەر ئەمڕۆ بە بەشداریی  هەزاران کەس بەخاک سپێردرا و مەرگی ئەو گەنجەش خۆپیشاندانی بەرفراوانی لێکەوتەوە

بورهان ئەلیاسی تەمەنی 22 ساڵ بو کە رۆژی شەممە بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری جوانڕۆ بریندارکرا و دواتر بەهۆی سەختی برینەکانی دوا کەمتر لە کاتژمێرێک گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەزارن کەس لە دانیشتوانی جوانڕۆ ویستویانە یادی چلەی مەرگی حەوت کوژراوی ناڕەزایەتییەکانی شارەکە بکەنەوە هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی خۆجێی ریگرییان لە رێوڕەسمەکە کردوە و تەقەیان لە خەڵک کردوە کە بەهۆیەوە بورهان ئەلیاسی کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش هەر بە گوللـەی ئەو هێزانە برینداربون کە یەکێک لە بریندارەکان تەمەنی 14 ساڵ بوە.

هاوکات دوای کوژرانی ئەلیاسی لە جوانڕۆ گەنجانی شاری سنە بە ئاگرکردنەوە لە چەند شەقامێکی شارەکە، پشتیوانیان بۆ خەڵکت جوانڕۆ دەربڕی و دروشمیان بۆ پشتیوانیی جوانڕۆ و دژی دەسڵاتی ئێران وتەوە.

لە ئیلام و ئەسفەهان و تاران ، قوم و ئەراک و ئابادان ناڕەزایەتییەکان بە شێوازی جیاوز دژی دەسەڵاتی ئێران بەردەوام بون و هاوکات زۆربەی کرێکارانی پاڵاوگە نەوتییەکانی باشوری وڵاتە دەستیان بە مانگرتن و گردبونەوەی ناڕەزایەتیی کردەوە.

ناوەندی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئامارەکانی پێشلکارییەکانی دەسەڵاتی ئێرانی لە ساڵی 2022 لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کردەوە.

دادگایەکی شاری تاران بە تۆمەتی لابردنی سەرپۆشەکەی، سزای زیاتر لە حەوت ساڵ زیندانیی بەسەر رۆژنامەوانێکی ژن لەو شارەدا سەپاند.

ویدا رەبانی، کە خانمێکی رۆژنامەوانە بەهۆی لابردنی سەرپۆش و بڵاوبونەوەی وێنەکەی تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی  خراوەتە پاڵ و هەر بەو هۆیەوە دادگای وڵاتەکە لە تاران سزای شەش ساڵ زیندانیی بۆ بڕیوەتەوە و هاوکات بە تۆمەتی بانگەشە دژی دەسەڵاتی وڵاتەکەش 15 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنراوە.

ناوەندی هەرانا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران لە راپۆرتی ساڵی 2022 بڵاوی کردوەتەوە لەو ساڵەدا 13 هەزار و 342 راپۆرت لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران تۆمار کراوە و 17 هەزار و 872 مانگ سزای زیندانیی بەسەر رەخنەگرانی کۆماری ئیسلامیدا سەپێنراوە.

بە پێی زانیارییەکانی هەرانا لە ماوەی ساڵی رابردودا لە کۆی 31 پارێزگا لە ئێران زیاترین پێشلکاریی مافەکانی مرۆڤ بەرامبەر حەوت پارێزگا کراوە کە سێ پارێزگایان دەکەونە رۆژهەڵاتی کوردستان و بریتین لە سنە و کرماشان و ورمێ.

لەگەڵ سەری ساڵ سەرهەڵدان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران بەردەوامە
..
لە ساڵێکدا سزای 18 هەزار مانگ زیندانیی بە سەر رەخنەگرانی دەسەڵاتی ئێراندا سەپێنراوە..
 
 

ئیبراهیم کەریم، مامۆستای ئایینیی لە سنە لە تۆمارێکی ڤیدیۆیی دەڵێت: ئەو مامۆستا ئایینیانەی پارەی دەسەڵاتی ئێران وەردەگردن خەیانەت بە خوا و پێغەمبەر و خوێنی شەهیدانی ناڕەزایەتییەکانی شارەکانی رۆژهەڵات و ئێران دەکەن .

ئەوئاشکرای دەکات دەسەڵاتی ئێران بڕیارە رۆژی یەکشەممە کۆبونەوەیەک بە مامۆستایانی ئایینیی لە شاری سنە بکات و هەر کەسێکیان بڕی پێنج ملیۆن تمەن کە دەکاتە (125) دۆلار وەرگرن بۆ بەشداریی لەو کۆبونەوەیە.

ئیبراهیم کەریم دەڵیتیش ئەگەر هەر مامۆستایەک ئەو پارە وەرگرێت بەو واتایەیە نرخی ئەو کەسە هەر ئەو بڕە پارەیە و بەوەش خەیانەتی لە خوێنی شەهیدانی ناڕەزایەتییەکان دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار