کەشناسی عێراق: ئەگەری بارینی بەفر لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەیە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ یەک شەممە و سبەینێ دوو شەممەی راگەیاند .
بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما، پلەیەک نزمتردەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر.
هەروەها سبەی دوو شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و، لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ١٧
سلێمانی : ١٦
دهۆک : ١٦
کەرکوک : ١٨
هەڵەبجە : ١٥
زاخۆ : ١٦
سۆران : ١٢
گەرمیان : ١٩
هاوکات کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، کەشوهەوا لە شەوی سێشەممە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ئاسمان هەوراوی دەبێت و لە رۆژی چوارشەممە، رێژەی شێ لە هەوادا زۆر دەبێت و باران دەبارێت و ئەگەری بارینی بەفر لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، بەتایبەتیش ناوچە شاخاوییەکان.
باسی لەوەشکردووە، شەپۆلەکە دوا نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
لای خۆشیەوە، سادق عەتیە شارەزای بواری کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سەرەتای ئەمساڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بارانبارین عێراق دەگرێتەوە و تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.
روونیکردووەتەوە، بەگوێرەی خشتەکان پێشبینی دەکرێت لە ئێوارەی رۆژی دووشەممەوە بارانبارین دەست پێبکات و تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت، لە هەندێک ناوچەکە بارانی بەخوڕ و هەوورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.
