تەندروستی سلێمانی: لە سەری ساڵدا لە سلێمانی ١٦٢ منداڵ لە دایکبوون

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رۆژی ١ی١ی ٢٠٢٣دا واتە دوێنێ، لە سلێمانی ١٦٢ منداڵ لەدایکبوون.

ماژەی بەوەشکردووە، ئەو ژمارەیە لە سەرجەم نەخۆشخانە تایبەت و حکومییەکانی شارەکە لە دایکبوون.

ئەوەشى خستوەوەتەڕوو: لە کۆی ئەو ١٦٢ منداڵە تازە لەدایکبووە ٨٨ یان کچ و ٧٤ کەى دیکەشیان کوڕ بوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١ی١ی هەموو ساڵێک بەهۆی ئەوەی یەکەم رۆژی ساڵی نوێی زاینییە و ساڵانە یادی دەکرێتەوە، زۆرێک لە دایک و باوکان پێیان خۆشە لەدایکبوونی منداڵەکان بکەوێتە مێژوویەکی جوانەوە و گرنگی پێ دەدن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار