لە شاری مێردینی باکوری کوردستان شەش کەس بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستدا
3 ساڵ لەمەوپێش
بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە لە ناوچەی خربێ کەرمیت (ئۆمەرلی) پارێزگای مێردینی باکوری کوردستان، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون.
رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی نێوان ناوچەی خربێ کەرمیت و میدیات روویداوە. بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگاری مێردین، پێنج بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی میدیات گواستراونەتەوە.
بەرپرسانی ناوچەکە، لەبارەی رووداوەکە دەستیان بە لێکۆلینەوە کردووە و لەسەر ئاستی باڵای حکومەتدا داوای ئاشکراکردنی هۆکاری رووداوەکە دەکرێت.
لە ٢٠ی مانگی ئابی ساڵی رابردووشدا، لە ناوچەی دێرکی مێردین، رووداوێکی گەورەی هاتوچۆ روویدابوو. لە رووداوەکەدا، ٢٠ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدابوو و ٢٦ هاوڵاتی دیکە بریندار ببوون.
ئەو رووداوە کاردانەوەیەکی زۆری لەسەر ئاستی تورکیا و باکوری کوردستان لێکەوتەوە و ژمارەیەک کەس بەم هۆیەوە دەستگیرکران.
