فۆرگن پۆلیسی: کورد هەڵبژاردنەکانی تورکیا یەکلایی دەکاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گۆڤاری فۆرگن پۆلیسی ئەمریکی رایگەیاند، هەدەپە کە دەنگدەرانی کوردن، دەسەڵاتی پەرلەمانی تورکیا دیاری دەکات.

گۆڤاری فۆرگن پۆلیسی ئەمریکی، راپۆرتێکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣ی تورکیا بڵاوکردەوە و رەخنەی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان گرتووە کە لە پرسی دیموکراسیدا پاشەکشێی کردووە و وتی، " ئەردۆغان کارەکتەری سەرەکی لە ژیانی سیاسی تورکیادا نییە."

گۆڤارەکە باسی ئەوە دەکات، ئەردۆغان لە ١٠ ساڵی یەکەمی دەسەڵاتداریدا لە سەرانسەری جیهاندا خۆشەویست بووە، هەروەها بە هەنگاوەکانی وەک هەڵگرتنی قەدەغەکردنی باڵاپۆشی لە دامودەزگاکانی دەوڵەت و ڕێگەدان بە فێرکردنی زمانی کوردی لە فێرگەکان، کۆمەڵگای تورکیای گەیاندە خاڵێکی یەکسانیخوازانەتر و ئابووری لەم قۆناغەدا بە باشی بەڕێوە دەچوو، بەڵام دواتر و بە تایبەتی دوای کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەمووز، پاشەکشێیەکی بەرچاوی لە دیموکراسیدا کردووە.

'بە هێرشکردنە سەر کورد ئەردۆغان دەیەوێت لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت'

فۆرگن پۆلیسی دەڵێت، هێرشکردنە سەر کوردەکان بە شێوەی زارەکی یان سەربازی، هەمیشە ستراتیژییەکی هەڵبژاردنی متمانەپێکراو بووە لەلایەن نەتەوەپەرستەکانی تورکیاوە و ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە ئەردۆغان دەمارگیرە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیدا.

' هەدەپە دەسەڵات لە پەرلەمانی تورکیا دیاری دەکات'

لە راپۆرتەکەی فۆرگن پۆلیسیدا هاتووە، ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە، هەدەپە دەسەڵات لە پەرلەمانی تورکیا دیاری دەکات. بۆیەش رەنگە شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن لەبارەی مافەکانی کەمینەکان هەنگاو بنێن، بۆ ئەوەی زۆرینەی دەنگ بەدەستبهێنێت و دەسەڵات لە ئاکەپە و مەهەپەی هاوپەیمانە نەتەوەپەرستەکەی وەربگرنەوە و لە وڵاتێکدا کە شوناس (چی عەلمانی و چی ئایینی)  لە مێژە لەسەر بنەمای ناسیۆنالیزم بنیاتنراوە، پێشکەوتنێکی گرنگ بەخۆیەوە ببینێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار