جووتیار عادل: لەسەر دوو بنەما بۆ ڕێكکەوتن لەگەڵ بەغدا ئامادەین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، لەسەر دو بنەما بۆ ڕێكکەوتن لەگەڵ بەغدا ئامادەن، ده‌شڵێت، "جددین له‌سه‌ر رێككه‌وتن و بنه‌مای رێككه‌وتن یه‌كلایی بوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ستور و رێككه‌وتنی سیاسییه‌ كه‌ كوتله‌ سیاسیه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی حكومه‌تی سودانی رێككه‌وتنیان كرد و له‌ په‌رله‌مانی ده‌نگی له‌سه‌ردرا، له‌سه‌ر ئه‌و دو بنه‌مایه‌ ئێمه‌ ئاماده‌ین رێكبكه‌وین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (2ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، د. جووتیار عادل،  گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێگەی فەرمیی حکومەتی راگەیاند: "کابینەی نۆیەم هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق بەردەوامە و شاندەکانی هەرێم چەندین جار سەردانی بەغدایان کردووە و چەندین لیژنە بۆ كۆمەڵێك بابەتی وەك پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ی عێراق و دۆسییەی نەوت و چاودێریی دارایی پێکهێنراون و هەماهەنگی لەنێوان هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی حکومەتی هەرێم و فیدراڵدا هەیە."

گوتیشی: "دوایین سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا پێش سەری ساڵی نوێ بووە و ئێستاش ئامادەین هەر كاتێك پێویست بکات سەردانی بەغدا بكەین.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئێمه‌ جددین له‌سه‌ر رێككه‌وتن و بنه‌مای رێككه‌وتن یه‌كلایی بوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ستور و رێككه‌وتنی سیاسییه‌ كه‌ كوتله‌ سیاسیه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی حكومه‌تی سودانی رێككه‌وتنیان كرد و له‌ په‌رله‌مانی ده‌نگی له‌سه‌ردرا، له‌سه‌ر ئه‌و دو بنه‌مایه‌ ئێمه‌ ئاماده‌ین رێكبكه‌وین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار