هەپەگە کوژرانی دوو سەربازی تری سوپای تورکیای ڕاگەیاند

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزەكانی پاراستنی گەل -هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاكانی ئازادی كوردستان لە گۆڕەپانی چەمچۆی هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا بە چەكی قورس چالاكیان ئەنجامدا و لە ئەنجامی چالاكییەكەدا دوو سەربازی  تورك کوژران.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری چالاكییەكانی گەریلای لە ڕۆژی ١ی كانونی دووەم ٢٠٢٣ بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “لە ئەنجامی چالاكی گەریلاكانماندا دوو سەربازی تورکیا کوژران.

لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، سوپای داگیركەری تورك جارێك بە بۆمبی قەدەغە و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس بۆردومانی سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا و لەهەمان كاتدا سێ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومانی گۆڕەپانی گەریلای كردووە.

هەپەگە زانیاری وردی لەسەر چالاكی و هێرشەكان بەم جۆرە بڵاوكردوەتەوە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:

١ی كانونی دووەم كاتژمێر لە نێووان ٠٨:٠٠ و ١٢:٠٠ لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی لە بەرامبەر داگیركەران لە دەوروبەری گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ، تیمە گەڕۆكەكانمان سێ جار بە چەكی سوك، سێ جاریش بە چەكی قورس چالاكییان كرد.

١ی كانونی دووەم كاتژمێر ١١:٣٠ لە دژی داگیركەران لە نزیك گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس چالاكییان كرد. لە ئەنجامدا دوو داگیركەر سزادران.

هێرشەكانی سوپای داگیركەری تورك بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی؛

١ی كانونی دووەم لە نزیك گۆڕەپانی چەمچۆ لە ناحیەی شێلادزێ سەنگەرەكانی بەرخودان جارێك بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان كران.

هێرشەكانی سوپای داگیركەری تورك؛

٣١ی كانونی یەكەم و ١ی كانونی دووەم دەوروبەری گوندی دەرەشێی گارە و گۆڕەپانی سەری مەتینا لە مەتینا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان سێ جار بۆردومان كران.

١ی كانونی دووەم لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سەنگەرەكانی گەریلا لە نزیك گۆڕەپانی چەمچۆ و گوندی سیدا بە دەیان جار بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس بۆردومان كران”.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار