یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و دەڵین کێشەکان نزیکن لە چارەسەر

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دووشەممە هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئێمە پەیاممان ناردووە بۆ یەکێتی و چاوەڕێی وەڵامین بۆ ئەوەی کۆببینەوە وکێشەکان بەرەو چارەسەر ببەین.

لەبارەی کۆبونەوەکەوە، هیوا گەیلانی وتی " هەرچەندە هێشتا کاتی کۆبونەوەکە دیار نیە بەڵام ئومێدمان وایە بەم نزیکانە کۆببینەوە".

لەوەڵامی پەیامەکەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، سەعید مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاندووە، پارتی ویەکێتی لە ڕیکەوتنەوە نزیکن لەسەر ئیدارەی سلێمانی، پۆستەکانی بەغدا وهەروەها گۆڕانکاریەکانی ناو هەرێمی کوردستان، لەبارەی کاتی کۆبونەوەکەش وتی  هەردوولا دەیانەوێ کۆببنەوە وئامادەن ئەوەی ماوە تەنها کاتی کۆبونەوەکەیە دیاری بکەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار