دەمیرتاش: ئۆپۆزسیۆن کاندیدێکی هاوبەشی نەبێت کارەسات روودەدات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە رایگەیاند، پێویستە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا یەک کاندیدی هاوبەشی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا هەبێت، بە پێچەوانەوە کارەسات روودەدات.

دەمیرتاش کە لە ئێستادا لە زیندانی پیتی 'تی' ئەدرنە زیندانیکراوە، وتارێکی لە کەناڵی 'تی٢٤'ی تورکی بڵاوکردەوە و باسی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و ئەرکی ئۆپۆزسیۆن لە قۆناغی بەر لە هەڵبژاردنەکان کرد.

دەمیرتاش دەڵێت، گەل چاوی لە ئۆپۆزسیۆنە، گۆڕنکاری بە سوودی زۆرینەیە و هەندێک کەس نەبن کە لە دەسەڵات سوودمەندن نایانەوێت گۆڕانکاری دروست ببێت و وتی، " ئەم ساڵ، سالی گۆڕانکاریە لە تورکیا، یان تورکیا دیموکرات دەبێت، یان رژێکی تاکەکەسی، پاشایەتی جێگیر دەبێت."

ئەوەشی خستەڕوو، دەسەڵات هەموو شتێکی قێزەون دەکات بۆ ئەوەی لە هەلبژاردنەکاندا سەربکەویت، قۆناغی پێش هەڵبژاردن بۆ هەموو لایەنەکان جیگیر و یەکسان نابێت، رێگە نادرێت بەباشی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕێوە ببرێت. هەول دەدەن پارە ببەخشنەوە و لە روسیا و وڵاتانی عەرەبی پارە قەرز دەکەن بۆ ئەوەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بەکاری بهێنن. بۆیەش پێویستە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن پێکەوە هەنگاو بنێن و لەسەر هەندێک خاڵ رێکبکەون، بە پێچەوانەوە کارەسات روودەدات."

دەمیرتاش دەڵێت، پێویستە پرسیار لە هاوڵاتیان بکریت، ئازادی یان کۆیلایەتی، تاریکیەکی رەها یان رۆناکی، زوڵم و فشار یان ئاشتی و ئارامی، برسێتی و نەهامەتی یان خۆشگوزەرانی و زۆرییان دەوێت.

لە کۆتاییدا دەمیرتاش رایگەیاند، کەسانەی بەشەرەف داهاتووی خۆیان و منداڵانیان بە پارە ناکڕن و پێویستە پارتەکان متمانەیان بە هاوڵاتیان هەبێت، چونگە گەلان دەتوانن لە ساڵی ٢٠٢٣دا گۆڕانکاری بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار