کاروان گەزنەیی: تائێستا ٨٣٪ی ھاووڵاتیانی ھەرێم نەوتیان وەرنەگرتووە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێداویستی هەرێمی کوردستان بۆ نەوتی سپی لە ساڵێکدا 258 ملیۆن لیترە، بەڵام تائێستا کە گەیشتونەتە مانگی یەک، تەنها 17 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە و 83%ـی هاوڵاتیانی هەرێم نەوتیان وەرنەگرتوە.

کاروان گەزنەیی ئەندامی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "چەندین ناوچەی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ ساڵە نەوتی تێدا دابەشنەکراوە و ھەرچەندە ئەمساڵیش حکومەت نەوتی سپی بە نرخی ١٠٣ ھەزار و ٥٠٠ دینار بە ھاووڵاتیان فرۆشت، بەڵام شکستیھێنا و لەم وەرزی سەرمایەدا ٨٣%ی خەڵک بە ١٠٣ ھەزارەکەش نەوتیان بەدەست نەگەیشتووە".

وتیشی، "بۆ چارەسەری کێشەی نەوتی سپی جگە لە پەرەپێدانی پاڵاوگەی ناوخۆ، دەکرا کۆگای گەورەی نەوتیش دروستبکرێت و ساڵانە حکومەتی هەرێم لە وەرزی هاوینەوە ئامادەکاری بکات بۆ گەرەنتیکردنی دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیان".

پەیوەست بە گرانبونی نرخی دەرمانیش، کاروان گەزنەیی دەڵێت، "بەهۆی پێدانی تەندەر بەشێوەیەکی نایاسایی بە کۆمپانیایەک بۆ دروستکردنی ستیکەری دەرمان، نرخی دەرمان دە بەرامبەر بەرزدەبێتەوە، بۆیە دوای ئەوەی سکاڵای لە دادگا تۆمارکرد، دادگا بڕیاری نایاساییبونی گرێبەستەکەی نێوان ئەو کۆمپانیایە و وەزارەتی تەندروستی دەرکردوە، بەڵا تائێستا حکومەت پابەندی بڕیارەکەی دادگا نەبوە.".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار