کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە هەرێمی کوردستان: ساڵی رابردو زیاتر لە 19 هەزار هاوڵاتی هەرێم بەرەو ئەوروپا کۆچیان کردوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە هەرێمی کوردستان ژمارهی ئهو هاوڵاتیانهی ئاشكرا کرد كه ساڵی رابردوو له ههرێمی كوردستانهوه کۆچیان کردوە بۆ ئەوروپا.
ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تەنها لە ساڵی 2022 نزیکەی 19 هەزار و 200 هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچیانکردوە.
وتیشی، بە پێی ئەو ئامارانەی لە بەردەستیاندایە ژمارەی کۆچکردن لە 2022 بە بەراورد بە 2021 کەمی کردووە.
ئەوەشی ڕونکردەوە لە 2021 دا نزیکەی 29 هەزار هاوڵاتی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیانکردبوو.
سەبارەت بە ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی گیانیان لەدەستداوە ڕایگەیاند،، ساڵی رابردو لەرێگەی کۆچدا 29 هاوڵاتی هەرێم گیانیانلەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێنن و تائێستا چارەنوسیان نادیارە.
