سەرۆکوەزیرانی عێراق: وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە دەکەین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتەکەی پێداگرە لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵەبجە وەک پارێزگایەک.

ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە 3-1-2023، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە رایگەیاند: "حکومەت رژدە لەپشتبەستن بە بڕیاری مامەڵەکردن لەگەڵ ھەڵەبجە وەکو پارێزگایەکی عێراق، چونکە ھەڵەبجە شیاوی زۆر شتە بۆی بکەین، لەسەرمان ئەرکە پشتیوانی بکەین و پشتیوانی دانیشتووانەکەی بکەین. ئەوان قوربانییان دا و خوێنی زۆریان بەخشی. لە قۆناخی داھاتوو کار لەسەر ئەو بڕیارە دەکەین."

وەڵامەکەی محەممەد شیاع سوودانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا هات کە لەدوای کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو

هاوکات، هەڵەبجە لە ساڵی 2014ەوە بوە بەپارێزگا، بەڵام تاوەكو ئێستە كۆمەڵێك ناوەندی حكومی و ناحكومی لێنەكراوەتەوە، بەرپرسانی هەڵەبجەش دەڵێن، لەئێستادا شارەکە پێویستی زیاتری بە تەواوکردنی فەرمانگەکان و خزمەتگوزاری زیاتر هەیە.

جێگەیباسە، ژمارەی دانیشتووانی هەڵەبجە 120 هەزار کەسە. پارێزگاکە لە قەزایەک و چوار ناحیە پێکهاتووە؛ قەزای ناوەندی هەڵەبجە و ناحییەکانی خورماڵ، بیارە، بەمۆ، سیروان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار