ساڵی رابردوو لە عەفرین ٢٠٤ سەرباز و چەکدار کوژراون و ١٩ شەڕڤان شەهید بوون

3 ساڵ لەمەوپێش



هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢ دا ٢٠٤ سەربازی تورکیا و چەکدارە توندڕەوەکانی لە عەفرین کوژراون و ١٩ شەڕڤان شەهید بوون.

هێزەکانی رزگاری عەفرین کە سەر بە یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگەیە، بە راگەیەندراوێک ئاماری ساڵی ٢٠٢٢ی چالاکییەکانی لە دژی سوپای تورکیا و چەکدارەکانی بڵاوکردەوە.

هێزەکانی رزگاری عەفرین دەڵێت، لە ساڵی ٢٠٢٢دا هێرشەکانی سوپای تورکیا و چەکدارەکانی لە رێگەی تۆپبارانەوە بۆ سەر ناوچەکە بێوەستان بەردەوامبوو. بە دریژایی ساڵەکە ٢٧ هەزار و ٤٩٨ جار بە کاتیوشا، هاوەن و تانک تۆپباران ئەنجامدراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "١٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ و ١٣ جاریش بە درۆن هێرش ئەنجامدرا. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٧ کەس کە یەکێکیان منداڵ بوو شەهید بوون، ٤٤ کەسیش کە ١٠ کەسیان منداڵ بوون برینداربوون.

وتیشی، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لەدژی سوپای تورکیا و چەکدارەکانی ٧٠ چالاکی ئەنجامدراون. لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ٢٠ پۆلیسی تایبەت، ٧٢ سەربازی سوپای تورکیا و ١١٢ چەکدار کوژراون و ١٦ پۆلیسی تایبەت، ٦٧ سەرباز و ٥٦ چەکدار برینداربوون.

هێزەکانی رزگاری عەفرین ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ١٩ شەڕڤان شەهیدبوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار