فۆڕمی خۆراکی مانگانە دەبێتە ئەلیکترۆنی و لە ڕێگەی موبایلەوە هاوڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند: "ئەمساڵ فۆرمی خۆراک دەبێتە ئەلکترۆنی و لە ڕێگەی مۆبایلەوە ھاوڵاتییان دەتوانن مامەڵەی تۆمارکردن بەڕێوە ببەن".

ئەمڕۆ یەک شەممە 5ـ2ی 2023 حسێن سەبری، ڕێکخەری وەزارەتی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا میدیاکانی وتوە: "پرۆسەی بەئەلکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک دەستیپێکردووە و لە پارێزگای نەجەف کۆتاییی ھاتووە و ئێستا لە دیالە جێبەجێ دەکرێت".

بەپرسەکەی هەرێم ئاماژەی بەوەش داوە: "بڕیارە دوای پارێزگای دیالە لە پارێزگای دھۆک جێبەجێ بکرێت و ئامادەکارییەکان دەستیانپێکردووە لە ھەموو فەرمانگەکان، ئەمساڵ فۆرمی خۆراک نامێنێت و دەبێتە سیستمی ئەلکترۆنی، کە سیستمێکی پێشکەوتووە و ئیدی ھاوڵاتی کار بە فۆرمی وەرەقە ناکات".

بەرپرسەکەی وەزارەتی بازرگانی ئەوەشی وتوە: ' بەپێی ئەم سیستەمە ھاوڵاتییان بۆ زیادکردنی ئەندامێکی خێزان، یان کاتی مردنی ئەندام بۆ ئەوەی ناوی لاببرێت، تەنیا لە ڕێگەی مۆبایلەوە دەتوانێت مامەڵەی بەڕێوە ببات و پێویست بە سیستمی کلاسیکیی پێشو ناکات.''

حسێن سەبری ئاماژەی بە ئەوەش کرد: "قۆناغی دواتر ھەموو سیستمەکە بە بریکارەکانی خۆراکەوە دەبەسترێنەوە و لە کاتی ھاتنی بەشەخۆراکی مانگانە لە ڕێگەی ئەلکترۆنییەوە بریکاری خۆراک ھاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و ناوی ئەو ماددانەی بۆ ئەو مانگانەی دابەش دەکرێن دەخرێنە بەردەستی ھاوڵاتییان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار