یاسای ئورنامو.. دێرینترین یاسای مێژوو
2 ساڵ لەمەوپێش
هەندێك لەیاسا بەراییەكان سەبارەت بەتاوانەكان و سزایەكانییان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی كۆن چێ كراون. سۆمەریی و بابلی و ئاشووریی و ئیلامیی و هۆری و كاسییەكان و هتد... هەریەك یاسای تایبەت بەخۆیانیان هەبووە، لەنێو ئەوانەشدا، دەكرێت یاساكانی حاموڕابی بەناسراوترینیان دابنرێت. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر یاسای تر لەپێش یاساكانی حاموڕابییەوە بوونیان هەبووە.
هەروەها سەرەتاییترین یاسای میزۆپۆتامیا یاسای ئوركاگینا بوو كە لەسەدەی بیست و چواری پێش زاینییەوە نووسراوە، بەم رەنگەش تائێستا هیچ روو تەختێكی بزماری زیندووی یاساكان نەدۆزراونەتەوە. بۆیە ئێمە تەنها لەڕێگەی سەرچاوەی كارە دێرینەكانی دیكەوە لەبارەی بوونیانەوە دەزانین. هەروەها دێرینترن یاسایی زیندوو یاسای ئورنامویە كەنزیكەی ٣٠٠ ساڵ بەر لەیاساكانی حاموڕابی نووسراوە. هەرچەندە لەسەردەمی پاشای ئور نامووی ئورەوە (٢١١٢-٢٠٩٥ پێش زایین) دەرچووە. بەڵام بەبڕوای بەشێك لەمێژوونووسەكان لەلایەن شولگی كوڕی ئور ناموو پاش مردنی بڵاوكراونەتەوە.
یاساكانی ئورناموو بەیەكێك لەو یاسا گرنگانەی شارستانییەتی مرۆڤی كۆن درووستی كردووە دادەنرێت.
هەروەك تووێژینەوە لەیاسا مۆدێلێكی پێشكەوتن و پێواژۆیەكی سەرەكی گەشەندنی نەتەوەكانەو پێویستی بەلێكۆڵینەوە لەیاساكانی حامووڕابی و ئەو یاسا دێرینانە هەیە وا كاریگەریی بەرچاویان لەسەر ئەم یاسایە بووە، وەك یاساكانی ئەشنۆنا و لیپیت عەشتارو چاكسازییەكانی ئەركاجینیا و یاسای ئورناموو. بەتایبەتیش یاساكانی ئورناموو بەیەكێك لەو یاسا گرنگانەی وا شارستانییەتی مرۆڤی كۆن درووستی كردووە دادەنرێت.
لەلایەكی دیكەوە، دوابەدوای پاشەكشەی ئەكەدییەكان بۆ سەر چیای زاگرۆس، ئور ناموو بناغەی شانشینی سێیەمی ئور یاخود ئیمپراتۆرییەتی سۆمەری نوێ، لەسەر دەستی ئۆتو هێگال دامەزراند. بەم دەستنێژە ئور ناموو جڵەوی تەواوەتیی پێكڕای سۆمەرییەكانی بەدەستهێناو وەك دەوترێت خوداوەند نانەر ئور نامووری وەك پاشای ئورو نوێنەری خۆی لەسەر زەوی چەسپاندووە.
لیۆنارد ویڵیی شوێنەوارە سەرەكییەكانی سەردەمی دەسەڵاتی پاشا ئور ناموو كەتیشكۆی دەخستەسەر حەوت ساڵەی دەسەڵاتی پاشا ئور دۆزییەوە.
هەروەها شانشینی سێیەمی ئور لە ١٢٢ ساڵی دواتردا لەلایەن پێنج پاشاوە بەڕێوەدەبرا. شوێنەوارناسی لێهاتوو لیۆنارد ویڵیی شوێنەوارە سەرەكییەكانی سەردەمی دەسەڵاتی پاشا ئور ناموو كەتیشكۆی دەخستە سەر حەوت ساڵەی دەسەڵاتی پاشا ئور دۆزییەوە، جا ئەمەش لەڕاپەڕینە سەركەوتووەكەیەوە دژ بەپاشا دروستبوو بوو. هەروەها ئور ناموو چەند شارو شوێنگەی پەرستن و ماڵباتی بنیات نا. لەلایەكی ترەوە كۆشكێكی تایبەت بەخۆی و تاوەرو شورایەكیشی بەچواردەوری شاری ئوردا درووستكرد.
شارەكانی لاكاش، ئیریدۆ، ئوما، لارسا، و ئورب شاكارگەلێكی تەلارسازی بوون بەدەستی ئور-ناموو دروستكراون. ئاوەڕێ، جۆگەلە و بورجی وای دروستدەكردو ناوی خۆی لەسەر هەڵدەكۆڵین كە بۆ تەمەنێك خۆیان دەگرت. هەروەها پاشایەك، ئەو كەسەی بۆ ماوەی ١٨ ساڵی رەبەق حوكمڕانی كرد، لە ٢١٠٦ بۆ ٢١٠٣ پ.ز، یاساكانی حاموڕابیشی لەسەریان هەڵكۆڵی كەئێستا لەئیستانبووڵ ماونەتەوە.
تا ئەم ساتەوەختە یاسای ئور-ناموو بەكۆنترین یاسا نەك بەتەنها لەمیزۆپۆتامیا، بەڵكو لەتەواوی جیهان دادەنریت. ئەم یاسایە بۆ بەرقەراركردنی دادپەروەری و بنڕكردنی چەوساندنەوە لەسەرانسەری وڵات كاریپێدەكرا. یاسایەكە بەپێشەكیەك دەستپێدەكات كە لەسەر بنەمای تیۆری فەرمانی پیرۆزە. سەرەتا پێیان وابوو یاساكانی ئور-ناموو لە ٣١ بڕگە پێكهاتوون، و كەوابێت تەنها سێ دانەی كەمە. بەڵام دواتر تاتەقوڕینەیەك كە شەش بڕگە یاسای تێدابوو لە سیپار دۆزرایەوەو پێشەكییە كرچوكاڵەكەی بۆ پڕكردەوەو بەمەش سەرجەم بوو بە ٣٧ بڕگە یاسا. ژمارە یاسایەك دەركرابوون، لەوانە مافی ژن (بۆ نموونە مافی جیابوونەوەی ژن ئەگەر بێ پەیماننامە یاخود كۆیلایەتی شووی كردبێت)، سزای تاوان (تاوانی شەرەف، ئەو كۆیلەیەی خۆی هاوئاستی خاتوونەكەی دەكاتەوە، شایەتی درۆ، تاڵانكردنی زەوی و زاری خەڵكی، دواخستنی موڵكانە، هەموو جۆرەكانی دەستدرێژی، تاوانی سێكسی و ناوزڕاندن و دزی)، قەرەبووكردنەوەو زیانگەیاندن و دواجار یاسا موڵكدارێتی و یاسا ژینگەییەكان.