دەزگای ئاسایشی هەرێم: دوو تیرۆرستمان لە سلێمانی دەستگیرکرد

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لە دوو چالاکیدا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی "دوو تیرۆرست"یان لە شاری سلێمانی دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایگەیاند، " بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی شوێنی داواکراوان، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەدوو ئۆپراسیۆنی جیادا لەشاری سلێمانی، لەشەوی ٢٠٢٣/٨/٢٥ توانرا تیرۆریستان( س، أ، ص )و( ف، ح، م) دەستگیربکەن"
لە راگەیاندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەش هاتووە کە یەکێک لە تیرۆریستەکان لەپێشتردا "لەناو ڕیزەکانی داعشدا بریندارکراو و لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر "بەماددەی دوو لە یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر ڕاگیراون و ڕادەستی یاسا کران."

بابهتی پهیوهندیدار
