38 هاوپەیمانی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی ئەو حزب و هاوپەیمانێتییانەی بڵاوکردەوە کە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەشداری دەکەن.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هاوپەیمانێتی و حزبە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، بەمجۆرە دەبێت:
38 هاوپەیمانی بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن
28 حزب بەشدری هەڵبژاردنەکان دەکەن
8 حزب لە پێکهاتەکان بەشدارن 6022 کۆی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانن
4223 کاندیدی هاوپەیمانییەکانن
1729 کاندیدی حزبەکانن 16 کاندیدی مەسیحی
10 کاندیدی سابئە 13 کاندیدی کوردی فەیلی
5 کاندیدی شەبەک 4 کاندیدی یەزیدی
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگەیاند ،كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكانی عێراقدا گه‌یشتووه‌ته 27 ملیۆن و هەشت هه‌زار و 47 ده‌نگده‌ر.
لە 18/12/2023، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگا جگە لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوەدەچێت.

