تەندروستی سلێمانی: گومانی بڵاوبونەوەی کۆلێرا دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات کە حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە زۆر زیادیان کردووە و دەشڵێت، گومانی بڵاوبوونەوەی کۆلێرای لێ دەکرێت.
تەندروستی سلێمانی لەئاگادارییەکەدا داوا هاوڵاتیان خۆیان لە بەكارهێنانی ئەو ئاوەی لە سەرچاوەكەی دڵنیا نین بەدووربگرن و تەنها ئەو ئاوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دابین دەكرێت و ئاوی بتڵ كراوەكان كە لە ژێرچاودێری تیمەكانی تەندروستیدا كاردەكەن بەكاربهێنن.
بەهۆی زۆری حاڵەتەکانەوە تەتەندروستی سلێمانی بڕیاریداوە هەموو جۆرە سەوزەو و ماستاوێک لە چێشتخانە و خواردنگەكان و شوێنەگشتیەكان قەدەغە بکرێت و تەنها رێ بە بەکارهێنانی ماستاوە لە قتونراوەکان دەدرێت.
تەندروستی سلێمانی دەشڵێت، هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە لەوەی هەموو "ئامادەكارییەكی تەواومان كردوە بۆ هەر ئەگەرێك لەزیادبونی حاڵەتەكان."

