زیندانییەکی کورد لە سەقز لەسێدارەدرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزە ئەمنییەکانی ئێران زیندانییەکی کوردیان لە شاری سەقز لەسێدارەدا کە تاوانبارکرابوو بە تاوانی کوشتن.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە لە بەرەبەیانی 27ی ئابی 2023, وەفا خەرامانی کە زیندانییەکی کوردە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە زیندانی شاری سەقز لەسێدارەدراوە.
رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، وەفا خەرامانی دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی پلان بۆدارێژراو" دەستگیرکراوە و دواتر دادگا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاندووە.
ئەوەش هاتووە کە تا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی وەفا خەرامانی لە پێگە فەرمییەکانی ئێران و وێبسایتی فەرمی دادوەریی ئێران بڵاونەکراوەتەوە.
خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان زۆرجار لەسەر تۆمەتی جیاواز لەسێدارەدەدرێن و بەپێی ئاماری رێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ تەنها ئەمساڵ 241 کەس لە ئێران لەسێدارەدراون.

بابهتی پهیوهندیدار
