هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەیان کەس لەسەر نارەزایەتی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ دەستگیر دەکەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەیان کەسیان دەستگیرکرد کە هەوڵیانداوە نارەزایەتی دەرببڕن دژی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ.

بەشی فارسی دەنگی ئەمریکا رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی ئێران رۆژی یەکشەممە 27ی ئابی 2023، دەیان کەس لە چەند شارێکی ئێران دەستگیرکراون کە ویستویانە نارەزایەتی دەرببرن دژی وشکبوونی ئاوی دەریاجەی ورمێ.

بەپێی هەواڵەکەی دەنگی ئەمریکا، پێشتر چوار حیزب، لەوانە حیزبی ناوەندی ئازەربایجان، بانگەوازێکیان بڵاوکردبوەوە و داوایان لە دانیشتوانی پارێزگاکانی ورمێ، تەورێز و ئەردەبیل کردبوو دژ بە وشکبوونی دەریاچەی ورمێ دەنگ هەڵبڕن و ناڕەزایەتی دەرببڕن، بەڵام پێش کوبونەوەی نارەزایەتی زۆربەیان دەستگیرکراون.

ناوەندی بەرگری لە زیندانییە سیاسییەکانی ئازەربایجان، تا ئێستە ناسنامەی 17 کەسی بڵاوکردووەتەوە کە لەسەر ئەم بابەتە دەستگیرکراون و تا ئیستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی دەستبەسەربوونی ئەم کەسانە لەبەردەستدا نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار