چەند فەرمانگەیەکی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەشێک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیاكان و دادگای سلێمانی و هەروەها پزیشکانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان. 

ئەمڕۆ 10ی ئەیلولی 2023، چەند کارمەندێکی دادگای سلێمانی و کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی کۆمپانیاکان لە شاری سلێمانی بەهۆی وەرنەگرتنی موچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان کرد. 

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند و راهێنراوی گشتی بایکۆتیان دەستپێکرد و دوای کۆبونەوەیان لە هۆڵی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بڕیاری داهاتوویان دەدەن. 

ئەمە لەکاتێکدایە کە مامۆستایانی هەرێم دوێنێ شەممە بە فەرمی بایکۆتی دەومیان راگەیاند بەهۆی وەرنەگرتنی موچەکانیانەوە. 

تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان موچەی مانگی تەمووز و ئابیان وەرنەگرتووە و حکومەتی هەرێم هیچ میکانیزمێکی نییە بۆ دابەشکردنی موچە. حکومەتی هەرێم هێشتا بڕیارینەداوە کە قەرزەکەی حکومەتی عێراق وەربگرێت کە 500 ملیار دینارە.

بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، بەهۆی کێشەی نێوان بەغدا و هەولێر ئەگەری هەیە  لێبڕینی موچە بەڕیژەی %21 بگەڕێتەوە و ئەنجومەنی وەزیران تاووتووێی پرسەکەی کردووە.

حکومەتی هەرێم پێویستی بە 940 ملیار دینار هەیە بۆ دابەشکردنی موچە و لە ئەگەری وەرگرتنی 500 ملیار دینارەکەی بەغدا، هێشتا 100 ملیار کورتهێنانی دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار