توركیا واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ئاشكراده‌كات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا رایگەیاند لە ئەمڕۆوە بۆڕی نەوتی تورکیا – عێراق بۆ دەستپێکردنی گواستنەوەی نەوت ئامادە دەبێت.
ئالپ ئارسلان له لێدواینَكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له‌ئێستادا بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له عێراقه‌وه ئاماده‌یه و له‌م هه‌فته‌یه‌دا هاورده‌كردنی نه‌وت له عێراقه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه و رۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل هاورده ده‌كه‌ن بۆ بازاڕی جیهان".
وتیشی، "ئەو زیانانەی بەهۆی بومەلەرزەكەوە بەر بۆریەكە كەوتبون، چارەسەركراون و لەئێستادا هیچ كێشەیەكی نەماوە و بەتەواوی بۆریەكە بۆ گواستنەوەی نەوت ئامادەیە".
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌زیری وزه‌ی توركیا ڕایگه‌یاندبو، به‌مزوانه بۆری هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له باكوری عێراق (هه‌رێمی كوردستان)ه‌وه له ڕێگه‌ی توركیاوه، دوای ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ پاراستنی هێڵه‌كه و چاككردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی بومەلەرزەکەی مانگی (شوبات/2)، ئاماده ده‌بێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی.
دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس لە (25ـی ئاداری 2023)، لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان راگیرا وماوەی نزیکەی حەوت مانگە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان وەستاوە.

