تورکیا بە بەشداری 13 هەزار هێزی ئەمنی ئۆپەراسیۆنێکی دژی پەکەکە دەستپێکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزیر ناوخۆی تورکیا رایگەیاند بە بەشداری زیاتر لە 13 هەزار لە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا 67 کەسیان لە 16 پارێزگا دەستگیرکردووە کە پەیوەندیان بە پەکەکەوە هەبووە.

دوای ئەوەی دوو رۆژ لەمەوبەر تەقینەوەیەک لەبەردەم ئاسایشی گشتی رویدا و دواتر پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەنجامدانی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی لە پارێزگاکانی باکوری کوردستان دەستپێکردووە و ئەو کەسانەی پەیوەندیان بە پەکەکەوە هەیە دەستگیردەکات.

عه‌لی یه‌رلیكایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکە رایگەیاند کە تا ئێستا 55 کەسیان لە 16 پارێزگای تورکیا دەستگیرکردووە و لە ئۆپەتاسیۆنێکی جیادا لە پێنج پارێزگای تر 12 کەسیان دەستگیرکردووە. بەپێی قسەی وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەو 55 کەسەی دەستگیرکراون بەشێکن لە "پێکهاتەی هەواڵگری" پەکەکە لە ئورفە، ماردین، ئامەد، شرناخ، باتمان و چەند پارێزگایەکی تر.

عەلی یەرلیکایا دەشڵێت، 13 هەزار و 400 پۆلیس، جەندرمە و میت بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار