لە ئامێدی بەهۆی هەورە بروسکەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەوروبەری کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ هەورە بروسکەیەکی بەهێز لە خاڵێکی پێشمەرگە لە گەلی ڕەشاڤە دەدات بەوهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار دەبن.
مەسعود بۆتی،جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای ئامێدی بە هاوڵاتی وت" بەهۆی هەورە بروسکەوە سێ پێشمەرگە لەگەلی رەشاڤە لەسنوری ناحیەی دێرەلوک سەر بەقەزای ئامێدی بریندار بوون و ، دوو لەو پێشمەرگانە رەوانەی نەخۆشخانەی ئامێدی کراون ".
سەبارەت بە دۆخی تەندروستی پێشمەرگە بریندارەکان جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای ئامێدی وتیشی،" یەکێک لە بریندارەکان کەمێک قاچی سووتاوە وئەوەی دیکەیان بەهێزی دەنگی هەورە بروسکە کە کاریگەری لەسەری کردووەو لەسەر داواکاری خۆی رەوانەی دهۆک کراوە".
باسی لەوەشکرد، "تەنها یەکێک لە بریندارەکان دەستی شکاوەو ڕەوانەی رەوانەی دهۆک کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست و دۆخی هەر سێ بریندارەکان جێگیرە و هیچ مەترسی لەسەر ژیانیان نیە"
