لێدوانی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی ناردنی مووچە راستەوخۆ لە بەغداوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، "بەپێی دەستوور حکومەتی عێراق ناتوانێت مووچە یان هەر خەرجییەکی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت."

مه‌سعود حه‌یده‌ر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك سەبارەت بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە ڕاستەخۆ لەڕێی بەغداوە  نوسیویه‌تی، "به‌ پێی ده‌ستوری عێراق، حكومه‌تی عێراق ناتوانێت راسته‌وخۆ موچه‌ یان ھه‌ر خه‌رجیه‌كی تر بۆ ھه‌رێم خه‌رجبكات، ھه‌مو مامه‌ڵه‌یه‌كی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت له‌ رێگه‌ی دامو ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی ھه‌ردولاوه‌ بێت كه‌ حكومه‌تی ھه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵین".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "به‌ پێی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023 ده‌بێت حكومه‌تی فیدڕاڵی مانگانه‌ 775 ملیار دینار موچه‌ بۆ ھه‌رێم خه‌رج بكات له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه‌".

ده‌شڵێت، "ھه‌ر بابه‌تێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌، یاریكردنه‌ به‌ ھه‌ست و سۆزی موچه‌خۆرانی ھه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ناتوانێت جێبه‌جێی بكات، چونكه‌ پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 117 و 121 ی ده‌ستوره‌.

ئەم ڕاگەیەندراوەی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق له‌كاتێكدایه‌، فراکسیۆنەکانی یەکێتی، نەوەی نوێ، یەکگرتو و کۆمەڵ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نوسراوێکیان ئاڕاستەی  سەرۆک وەزیران لە بارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد و داوایانكرد، "موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق، لە رێگەی کارتی بانکییەوە دابەش بکرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار