وەزارەتی پەروەردە بۆ مامۆستایان: بە زوترین کات دەستبکەنەوە بە دەوامکردن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی پەروەردە داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە دەکات کە  بە زووترین کات دەستبکرێتەوە بە دەوامکردنی ناوەندەکانی خوێندن.

وەزارەتی پەرەوردەی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە،" موچە مافێکی بنەڕەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانە و سوپاسی ڕۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستایان دەکەن، هەمو لایەنێکیش لە دۆخی دارایی ئێستای هەرێم و هۆکارەکانی دروست بونی ئەو دۆخە دەزانین کە ڕوبەروی کوردستان کراوەتەوە."

ئاماژە بەوەشکراوە،  "زیاتر لە دو هەفتەیە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکردوە ، بەڵام لە هەندێک ناوچە دەوام نەکراوە، وەک ئاماژەمان پێدا موچە مافی بنەڕەتی مامۆستایانە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەوڵی بەردەوامی بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی کوردستانە لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ ،داواکارین بە زوترین کات دەست بە پرۆسەی پەروەردە و فێربون لەو ناوچانە بکرێتەوە چونکە دەرئەنجامەکانی بایکۆت لە ساڵانی ڕابردو زیانی هەبوە و هیچ بوارێک نییە تا گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن بکرێت. "

ئەوەش خراوەتەڕو، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوە کە بە زوترین کات دەستبکرێتەوە بە دەوامکردنی ناوەندەکانی خوێندن.

لە 13ـی ئەیلوولەوە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان، بەشێکی مامۆستایان و وانەبێژانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین بایکۆتی دەوامیان کردووە و ناچنە هۆڵەکانی خوێندنەوە بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار