هەپەگە: لە چالاکییەکدا ١٣ سەربازی تورکیا کوژران

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ناوەندی ڕاگەیاندنى هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، بڵاوى کردەوە، لە دوای چالاکییەکەی ئەنقەرەوە تورکیا چەندین هێرشی ئاسامانی ئەنجامدا، لە دژی ئەو هێرشانەش گەریلا چالاکییان ئەنجامدا و ١٣ سەرباز کوژران و سێ سەنگەریش تێک شکێندران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل- هەپەگە ڕایگەیاند: "دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک بە چالاکییە گەورەکەی هەڤاڵانمان ڕۆژهات و ئەداڵ، کە جەنگاوەری گیانبازی تابوری نەمران گورزێکی قورسیان لێوەشاندن، دەوڵەتی تورک هێرشیان ئەنجامدا، لە ٢١ بۆردووماندا دوژمن هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا و هیچ شەهیدێکمان نەدا، چوار جار بە بۆمبی قەدەغە و ٢٠ جار بە درۆن بۆردوومانی کرد و جارێکی دیکە تاوانی جەنگی ئەنجامدا."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هێزەکانمان لە دژی ئەم هێرشە نامەردانەیە لە ٢٥ چالاکیی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا لە هەرێمەکانى شاخی جودی، شاخی ئامێدی، شاخی چەرچل، هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتی و هەرێمی مەتینا، شاخی شەهید ئاخین و شاخی جودی لە هەرێمەکانی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ١٣ داگیرکەر سزادراون و سێ سەنگەریش تێکشکێندران."
ئاماژە بەوەش کراوە، لە گوندی شەکێر لە هەرێمی گارە، ناوچەی دەشتی کافەیا، گۆڕەپانی سنینی و ئاوی لۆلانی هەرێمی خواکورک، ناوچەی بەرخۆدانی شاخی بەهار هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی گوندنی بێشلی، سەری مەتینا، گۆڕەپانی شاخی سەڤاش، گۆڕەپانی نەورۆز و گوندی زارگەلی لە هەرێمی قەندیل، هەرێمی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، خواکورد و مەتینا بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کراون.
