ڕۆیتەرز: دانوستانەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەگەڵ تورکیا بەردەوامە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، کۆبونەوەی زیاتر لە نێوان تورکیا و عێراق لەسەر پرسی هەناردەی نەوت ئەنجامدەدرێت، لەمجارەشدا رێژەی هەماهەنگی تورکیا لەسەر ئەو پرسە دەردەکەوێت، ئەوەش دوای ئەوەی وەزیری وزەی تورکی وتی، "لەم هەفتەیەدا بۆرییە نەوتییەکانی جەیهان دەکەونەوە کار."

بەرپرسێکی نەوتی عێراق بە ئاژانسی "رۆیتەریز"ی راگەیاند، بەم نزیکانە کۆبونەوەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە لەسەر پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە، لەمجارەشدا رێژەی نەرم و نیانی و هەماهەنگی تورکیا لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە شێوەیەکی رونتر دەردەکەوێت.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای عێراقییەوە ئەوەی ئاشکرا کردوەلە رۆژانی داهاتودا کۆبونەوەی دیکەی دولایەنە لەبارەی پرسەکەوە ئەنجامدەدرێت و عێراق دەیەوێت بەرونی لە ئاستی جدیبونی تورکیا لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تێبگات.

بەرپرسە عێراقییەکە هیچ ئاماژەیەکی نوێی بە ئاژانسی رۆیتەرز نەداوە کە دەرخەری ئەوە بێت گفتوگۆکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت گەیشتبێتە قۆناغێکی نوێ یان نا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند: لەمڕۆوە هێڵی بۆری نەوتی (عێراق - تورکیا) ئامادەیە بۆ کارکردن و لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دەست بە کارو چالاکی دەکات.

هاوکات، تا ئێستا هیچ راگەیەنراوێکی فەرمی عێراق لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاونەکراوەتەوە.

لە رۆژی 25ی مانگی (ئازار/3)ی ئەمساڵ لە دوای دەرچونی بڕیاری ژوری نابژیوانی پاریس، لەسەر دۆسیەی نایاسایی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا، لە بەرژەوەندی عێراق، هەناردەی نەوتی هەرێم راگیرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار